Dyari Qaradaxi – Boni Xak

Dyari Qaradaxi

دیاری قەرەداغی – بۆنی خاك

بۆنی خاك

وتنی: دیاری قەرەداغی

هۆنراوە: جەوهەر، حەسیب، پشکۆ، عیرفان، دلاوەر، ئەکرەم
بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٠

 

تابێ خاکم خۆشتر ئەوێ,
چونکە وڵات لە دڵمایە
وەکو دایک لە دڵمایە
ئەگەر بەردێ لەو بنارە دابتاشرێ
ئازارێکە و لە بن نایەت
ئاخ ئێمە چ پاڵەوانێکی بێ شمشێر بووین
چ نووسەرێکی بێ قەڵەم و
چ مێژوویەکی بێ زمان
ئاخ ئێمە چ شاهیدێکی نابینا بووین
چ بگۆیەکی بێدەنگ و
چ رووبارێکی بێ ڕەوت و
چ بزاوتێکی وەستاو
سەر بنێ بە سەرمەوە دە پێم بڵێ
ئەو زووڕەی نیشتیمان بوو هەلئەپڕوزا؟
یان زایەڵەی ڕۆحی ئێمە؟
یاخود هاواری کوردستان؟
لە سوێراوی ئەشك و خەما من بەستراوم بەم خاکەوە
نیشتیمانم جێناهێڵم نیشتیمانە بێ باوکەکەم
ئەی تۆ بۆچی بەجێتهێشتم؟ لە سوێراوی ئەشک و خەما
کەی دێیتەوە ناخی وێرانم بێ دایکم؟
هۆ دایکە گیان
بەستەم هاوار ڕازم هاوار شیعرم سەدای بێ ئاسەوار

کە شەپۆلێکی خنکاوبم بە قوڵایی کەنارمەوە
سەفەر برینی بەسوێ بێ بڕژێتە ناو ئازارمەوە
ئیتر وەها بە بێ سەوڵ بە لاوی نائارامی من
قەدەر دێنێتە نێو گەرووی شەپۆلی توڕە و هارمەوە

کە چوونەوە پڕ بە سیەك هەناسەی ئەوێم بۆ بێنن
وا هەوای ئەم غەریبیە دەمخنکێنێ
کە چوونەوە پڕ بە چاوێك سەوزایی خاکم بۆ بێنن
 وا دیواری ئەم غوربەتە خەریکە چاوم دەردێنێ
کە چوونەوە هێندەی دەمێك ماچی کانیم لێتان ئەوێ
چنارێکی ئەو قەدپاڵەم بۆ بخوازن بە تەنهایی نەمخەوێنێ

شیعرێ ئەمنوسێتەوە هاژەی دێ لە پیری و قرچەی دێ لە فیراق
پێ ئەچێ ئەو خەڵکە هەر ئێستا بە دەم سەماوە نوستبن
هەر ئێستاش بە دەم وەنەوزەوە
وەك چاوی نیشتیمان باریبن.. باریبن..

ئەرێ گوڵێ خواکەی گوڵێ
چ زوو لە باخانم نەمابووی
ئەرێ گوڵێ گوڵێ جوانێ
جەللادان لێمەیان گرتووە
چوارگۆشەکەی مەیدانێ
ئەرێ گوڵێ خواکەی گوڵێ
داد، کە گوڵێ  چ زوو لە باخانم نەمابێ

زەڕەیەك ئەحزانی خۆم نادەم بە گشت خەمی دنیا
ڕۆح دەبێتە بەهار و، هاوین دەگری بە چواردەوریا
زەڕەیەك خاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری
جۆگەلە و کانی وەکو کەوسەر هەوای وەک جەننەتە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.