Kamal Ganji – Regay Awin

کەمال گەنجی

کەمال گەنجی – رێگای ئەوین

ڕێگای ئەوین

وتنی: کەمال گەنجی

ڕوو لە ڕووگەی چاوەکەت دادەبەستم نۆش دەکەم
شەرتە خەیری تۆ گوڵم هیچ گوڵێکی دی بۆن نەکەم
من کە دۆڕاندم ژیان دەستە و ئەژنۆ دەست بەتاڵ
 
چۆن بەرەو مەیدانی بێم کاتێک دامنا لۆ دەکەم
ئاڵ و داری ماڵەکەم عیشق شەیدایی دڵە
دوژمنی دڵ پڕ لە تۆ ئاوەدانە هۆدەکەم
 
سەد هەزاران کەند و کۆس بێتە سەر ڕێگای ئەوین
تازە من چۆن ئاژبەتاڵ ڕەنجی خۆم بێ هۆ دەکەم
سوێند بە ڕوخساری گەشت قیبلەی دڵی ئاوەرام
 
ڕووم لە هەر لا بێ گوڵم، ڕوو لە ڕوگەی تۆ دەکەم
شەو بەیادی بسکی تۆ خەو لە چاوم ناکەوێ
ڕۆژ بە یادی چاوەکەت پەیڕەوی ئاسۆ دەکەم
 
دێتە بیرم ئەو دەمەی یادی چاوی کاڵی تۆ
دادەخۆرپێ ئەو دڵەم ئەشکی چاوان رۆ دەکەم
شەو بە یادی نێو نیگات چاو دەگێرم بۆ هیلال
 
تا دەبینم مانگە شەو یادی دوو ئەبرۆت دەکات
خۆ لەتاوەن کۆڵمەکەت مانگی یەک شەو و دوو برۆت
عاشقێکم ڕۆژ پەرست ‌حەز بە مانگی نۆ دەکەم
 
تا لە تۆ دوورم گوڵم کاروو پیشەم زاریە
ڕۆژ هاتاکوو شەو لە سەرت شیوەن و ڕۆ ڕۆ دەکەم
عاشقێکی دڵ پڕم خەم لە ناخمدا ڕوا
 
تا خەمی تۆم ئاشنا، ڕوو لە شادی بۆ دەکەم
بێ بزەی تۆ قەت نەبوو دڵ بلاوێنێتەوە
تێگەیشتوم تازا من شین و ڕۆ بێ هۆ دەکەم
 
 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.