Kamal Ganji – Grftary Tom

کەمال گەنجی

کەمال گەنجی – گرفتاری تۆم

گرفتاری تۆم

وتنی: کەمال گەنجی

 

لە گۆڵشەن گوڵان خۆیان بۆم دەنوان

بە گیانی تۆ هەر هیچیانم نە دوان

خاتر جەام بە لێم نمەك گیری تۆم

ناتوانم لە دووری تۆ دەستم بشۆم

چاوانم هەر تۆی دی بە مەرگت قەسەم

بێ مەیلی مەکە تاقە یارم کەسەم

تێکەڵبە لە نێو گۆشت و خوێنم گوڵم

دەمێکە لە دووری تۆ بێ مەنزەڵم

گرفتاری تۆم کەنگێ باوەڕ دەکەی

دڵی کەی بۆ من یار و یاوەر دەکەی

ئەوینداری تۆم بە تۆووبەندم

دارستانی هیوام تۆ بێ بەرنەکەی

تۆ بڵێی بە سەرچێ خەم لە ساتی من

تێپەربێ ڕۆژانی کەژی و ماتی من

ئەوەندە دەخوێنم لە تۆ و لە حەسرەت

تا ڕۆژێك دەینوسن بەسەرهاتی من

دەرونم پڕە پڕ لە سەودای ئەتۆ

ڕۆژێك پێك دەگەین ئاخ دەبەس خەم بخۆ

خوداشت ناتوانێ جودات بکە لە من

مەگین تۆ ناتوانی و پێم بڵێی بڕۆ

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.