Ahmad Xalil – Bro

ئەحمەد خەلیل

ئەحمەد خەلیل – بڕۆ

بڕۆ
وتنی: ئەحمەد خەلیل

بڕۆ  نەماویت لە دڵما
هیچ وەفات نەبوو لەگەڵما
بە گریانم پێ دەکەنیت
هەر ئازار بووی لە ناو دڵما

تۆ فێری مەی خانەت کردم
هاوڕێی ساقی و مەیت کردم
ئێستاش ببینە ئالودەم
جگەر سوتاو بێ هودەم

بیرتە لە یەکەم ژووانا
سەرت لە سەر سنگم دانا
ئەی چەن کەم بوون ئەو ساتانە
خۆشبەختی بۆ من تاوانە

بە درۆکان فریودام
ئێستاش هاوڕێی من گریانە
تۆ کە تێ نەگەیت لە هەستم
قەت گوێ نەگری لە مەبەستم

ئاخر ژیان چۆن وا دەڕوا
هیچ کات بە من ناکەی بڕوا
ئاخۆ ئێستا لەگەڵ کێ بی
ئاوا مەبە لەگەڵ ئەودا

بۆیە زۆر جار گوێم نە دەگرت
بە خەم فێر بووم دڵنیابە

Print Friendly, PDF & Email