Ahmad Xalil – Eshq

ئەحمەد خەلیل

ئەحمەد خەلیل – ئیشق

ئیشق

وتنی: ئەحمەد خەلیل

 

ئەشقی پاکی تۆ بۆ من ۆەکو دەریا و زەریایە

بە یەك نیگات شادم کەیت دەسا پێم بڵێ چی تیایە

منیش ئاشق نەدەبووم گەر بم زانیایە وایە

بێت و تۆ بۆ من نە بی بە من چی ئەم دنیایە

هەر ساتێك لێم دوور دەبی ژینم وەك دۆزەخ وایە

 

بە جۆرێك دڵت  بردم بە هیچ سەبوریم نایە

هەر کاتیش کە دەت بینم یەك ووشە شم بۆ نایە

گەر باڵای تۆ هی من بێ ژینم وەك پاشا وایە

زامم بەو ساڕێژ دەبێ دەسا ڕەحمێك خودایە

تاکو ئەو ڕۆژەی دەمرم ئەشقی تۆ لە دڵما یە

 

یان ئەوەتا شادم کە یان ئەوەتا جێم بهێڵە

هێندە بە ناز ڕێ مەکە پەردەی دڵم بەس بکێڵە

بە جۆرێك ئەشقت لێی دام وەك باران و ڕەهێڵە

بە بزە یەکی سەر لێوت  تۆپەردەی دڵمت کێڵا

دە سا وەرە دەستم بگرە بۆ ئەشقی خۆتم بێڵە

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.