ئەحمەد خەلیل – خەیاڵ
خەیاڵ
وتنی: ئەحمەد خەلیل
من کە دایمە تۆ لە خەیاڵما بی
بۆ هەرکوێ بڕۆم هەر لەگەڵما بی
ئاخۆ تۆش وابی یاخود گۆڕابی
ئاخۆ شەوێك بۆ من گریابی مەحاڵە وابی
لەوەتەی ڕۆشتوی خۆشیم نەماوە
خەندەی جار جارتم هەر لەبەر چاوە
بە دڵ بیرتەکەم هەر یادت ماوە
دڵم لای تۆ جێماوە
تۆش وەفات بێ ناوم مەزڕێنە
گوێ مەگرە بۆ کەس دڵم مەشکێنە
تۆ مەم هاژێنە تۆ مەمگریەنە
بۆ کێ منت لە دڵت دەرهێنا
وات بەسەر هێنام
مەڵێ من جوانم چی لە جوانی بکەم
کە تۆ هەر خەم بی بۆ ژیانی من
هەست ناکەیت کە چەند خۆشمەوێیت من
تاکو دور نەبی لە من