Nariman Baban – Sharakam

Nariman Baban

نەریمان بابان – ئەی شارەکەم

ئەی شارەکەم
وتنی: نەریمان بابان

ئەی شارەکەم ئاخۆ ئێستا
وەکو جارانی خۆت ماوی
بۆ پێم ناڵێیت؟
تۆش وەک ئێمە
لەخەوەکانت جێماویت

ئێمە ئەڕۆین نازانین
بەرەو کوێوە بڕوانین
ئەڕۆین بێ هیوا ئەڕۆین
گەڵای زەردی خەزانین

ئەی شارەکەم ئێمەش بێ تۆ
دونیایەکین بێ گۆرانی
لە ئامێزی خۆتمان بگرە
بیرت دەکەین بۆ نازانی
دنیای ئێمە بێ تۆ چییە
خەون ئەبینین یا ڕاستییە
پرسیارێکی بێ وەڵامە
ئەم ژیانە مانای چیی یە

زۆرجار لە دەریای خەیاڵما
لە باوەشتا خۆم ئەبینم
کە ئەزانم ئەمە خەوە
قەستمە دنیا بهەژێنم
سلێمانی تۆ هی منی
ئەی بۆ ئێستا لەمن ونی
بیرم ئەکەی دەپێم بڵێ
ئەزانم تۆش وەکو منی

Print Friendly, PDF & Email