هەڵوێست – باخەوان
باخەوان
وتنی : هەڵوێست
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
بە یاری جوانی خۆمم داوە بەڵێنێ
گوڵێکی سووری بەمێ وەک رەنگی خوێن بێ
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
ئەمڕۆ چەن رۆژە یاری خۆمم نەدیوە
بەفری خەمی گشت دنیا لە من باریوە
یارم دڵی رەنجاوە دەستم بە دامان
گوڵی سووری لێم دەوێ توخوا باخەوان
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
هەموو دنیا گەڕاوم تا بگەم بە تۆ
هیچ گوڵێکم نەدیوە جوانتر بێ لە تۆ
بە دیاری گوڵ دێنم وەک سیمای گەشت
چەپکێ گوڵی سوور و جوان پڕ بە باوەشت
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە