زاهیر جەلال – وەرزی ئەوین
وەرزی ئەوین
وەتنی: زاهیر جەلال
لە دامێنی چیای ژینا منی ئاوارە وەستاوم
ئەمەوێ سەرکەوم بۆ کەل بەڵام بێ هێز و داماوم
کە هەنگاوێک ئەنێم هەنگاوی دووهەم یاریدم نادا
نییە ئومێدی سەرکەوتن لەبەر کەم تینی هەنگاوم
ژیانێکی پەرێشانە سەراپا هاودەمی ژانە
سەرم سوڕماوە بەم حاڵە هاتا ئێستا کە چۆن ماوم
کە هەنگاوێک ئەنێم هەنگاوی دووهەم یاریدم نادا
نییە ئومێدی سەرکەوتن لەبەر کەم تینی هەنگاوم
لە دەشتی چۆڵی ناخۆشە نیە هاودەم و هاورازێ
ئەڕۆم مەستانە ڕێ بازی هیوا دوورە لە بەرچاوەم