Zahir Jalal – Da Magri Magri

Zahir Jalal

زاهیر جەلال – دەمەگری مەگری

دەمەگری مەگری
وتنی: زاهیر جلال

نەخوا دەمکوژی نە بۆ خۆم دەمرم
چونکە غەریبم کەس ناگرێ قەدرم
دەمەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگری ماڵم وێرانە

لە دوورەوە هاتووم بناسە دەنگم
تۆزی غەریبی نیشتوە لە ڕەنگم
دەمەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگری ماڵم وێرانە

لە وەڵاتی غەریب، غەریب دیارە
جێگای غەریبان بۆ شەو کەنارە
دەمەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگری ماڵم وێرانە

دەترسم بمرم لەم دوور وەڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگەوە ئۆف و ئاواتە
دەمەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگری ماڵم وێرانە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.