Abasi Kamandi – Amkuzhe Hukma Azanm

Abasi Kamandi

ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم

وەتنی: عەباس کەمەندی

ئەمکــــوژێ حوکمە ئەزانــــم
بە خـــودا جەوری حەبیـــــب
بەسە ســــا لە ڕێی خـودا
دەس لە یەخەم بەردە تەبیـــب
تاڵــــعم نەحسە ئەترســــم
کە لەژێــــــر بـــــــاری فـــراق
بمــرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵـەتـــی
وەسڵــــم وە نەسیــــــب
وەرە دەستـــت بنــە نێـــو
دەستــــم و پێــــکەو بدوێیــــــن
با وەکـــوو سوفــــــرە لە داخـــــا
بدڕێ ورگـــــی ڕەقیــــب
چــــاوی فــــەتـــانە و یـــــا
نەرگســــی جـــادویە هەتــــە
چوو بە یەک عیشوە ئەدا
زاهیدی سەد ساڵــە فەریـــــــب
تـــــا لە تۆ دورە دڵــــی
غەمـــــزەدە ئەی ڕاحەتـــی گیــان
مەشرق و مەغـربە مابەینـــــی
لەگەڵ سەبر و شەکیــــب
بێ فــەراز نابێ نەشیـــــب
ئەم قســــــــە تەحقیقە بەڵام
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی
بە خودا غەیری نەشیــــب
شێـــخ ئەگێڕێتــــــــەوە گەر
چاوی بە زوڵـــــــفت بکــــەوێ
خرقە و سوبحە بە زونـــــــــــــــــــار
و چلیــــپا و ســەلیــب
تاقەتــــــم تاقـــــە لە ژێــــــــر
باری خەمــانـــا گوڵەکــــــەم
بکـــە ڕەحـــــمێ بە دڵـــم
چاکـــە تەڕەحوم بە غەریــب

 

Print Friendly, PDF & Email