Zakaria – Takay Bnalm

zakaria

زەکەریا – تاکەی بناڵم

تاکەی بناڵم

وەتنی: زەکەریا عبدوللە

تاکەی بناڵم بۆ تۆ گیانە
تاکەی بسووتێم ؟
ئەی بریارت وانەبوو فەرموت
من رۆژێ ھەر دێم
زستان وا رۆیی ، بەھاریش ھات
تۆ ھەر نەھاتی
ژەھری تاڵی چاوەروانیت
دامێ تۆ لە جییاتی
ئەی تۆ خۆت نازانی
دەردی چاوەڕوانی
تا چەند بە ئازارە
درک و ئێشوو ژانی
گیانە بۆ نەھاتی
ئازیز بۆ نەھاتی ؟
نەتپرسی ھەواڵم
ئێش و مەرگە ساتی
شەو نیە ئاگار جارێ
خەونت پێوە نەبینم
وا دەزانم لە باوەشم دای
لەسەر سەرینم
کە چاو ھەڵدێنم گیانە
باڵای بەرزت نابینم
دوبارە دەمسوتێنێ
دەرد و زامی ئەوینم
گیانەکەم زوو وەرە
نازدارم زوو وەرە
بەس جارێک بتبینم
گیانم بۆ خۆت بەرە

Print Friendly, PDF & Email