Hamid Muhamadyan – Sheta Gyan

حەمید موحەمەدیان

حەمید موحەمەدیان – شێتە گیان

شێتە گیان

وەتنی: حەمید موحەمەدیان

پێم ئەڵێن فەرموتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە

باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەیت هیشتا کەمە

نەک لە تۆ عالەم بزانن شێتو سەرگەردانتم

گیانەکەم ئاشق چ باکێکی لە لۆمەی عالەمە

 

یان ئەوەی بیستومە هەر حاشا لەناسینم ئەکەی

ئەم کەلامەت دڵ تەزێنە ئەو پەری دەردو خەمە

 

ئەگەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستەبایە دڵ

کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێشو ماتەمە

 

وامـەفـەرمـوو چـاوەكـانـم كـەس نیە ئاگای نەبێ‌

حـافـیزی ڕۆحـی پـەپـولـە نـوری لـەرزانی شـەمە

 

Print Friendly, PDF & Email