Salar Mahmud – La Pash Towa

Salar Mahmud

سالار مەحمود – لەپاش تۆوە بێ دڵم

له پاش تۆوه بێ دڵم

وەتنی: سالار محمود

 

لەپاش تۆوە بێ دڵم
دڵم بۆکێبێ
لەپاش تۆوە بێ دنیام 
دنیام بۆچی بێ
ئەبێ دێوانەیا بم تا دوا هەناسەم
ئەڕۆم لە دۆڵ و دەشت و شاخ و کێوان بێ

دنیای من هەر بەتۆوە 
بە تۆوە خۆش بوو 
ژیانی من هەربە تۆ 
بە تۆ ڕوناک بوو 
لە پاش تۆوە مانی من 
پێم بڵێ چی بێ؟
لە پاش تۆوە تامی ژیان 
ئەبێ لام چی بێ ؟

قەستەم بەو یادە خۆشەو 
جوانییەی تۆوە
قەستەم بەو گیانە پاکەو بەنرخەی تۆوە
ئەبێ دێوانەیا بم تا دوا هەناسەم
ئەڕۆم لە دۆڵ و دەشت و شاخ و کێوان بێ

Print Friendly, PDF & Email