پەیمان عومەر – باخی دڵ
باخی دڵ
ووتنی: پەیمان عومەر
هۆنراوەی: مارف عومەر گوڵ
ئەو دەمەی چرای خۆشیمان کە شەوان لێ هەڵدەکرا
ئەو دەمەی بادە نۆشیمان شایی بۆ ڕیك ئەخرا
پەیامی رازو نهێنی بی هەرا ئەگەی یان مەبەست
خەم لە روو کەس نەیئەبینی ئەو دەمەی شاییمان ئەبەست
ئەو دەمە باخی دڵ گەش بوو دڵ گەش بوو گەش بوو
بەردی ژین ئاڵ و وەنەوس بوو وەنەوس بوو وەنەوس بوو
ئەو دەمەی بزە و پێکەنین تێپەری دەست لەملان نەبوو
ئەوە دەمەی گۆرانی وئەوین پێدەگشت بۆ گشت لا ئەچوو
ئەو دەمە باخی دڵ گەش بوو دڵ گەش بوو گەش بوو
بەردی ژین ئاڵ و وەنەوس بوو وەنەوس بوو وەنەوس بوو
ئەودەمەی ئاوازەی ئاهەنگ صەدای پڕ لە خوارو ژوور بوو
ئەودەمەی هات وچوو جەفای بێ مەودایە بە بێ سنوور بوو