زەکەریا – نەمزانی
نەمزانی
ووەتنی : زەکەریا
نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بە جێم دێڵی
ساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵتا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی چۆنت مەبەستە!
بیرت چوو بێ وەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە
توخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیواو عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
چاوانی تۆ تەنیا ڕووناکی ڕێگام بوو
باوەش و ئەگریجەت پەنا و تەکیەم بوو
تۆ لێرە چیت بینی وابەجارێ گۆڕای
لەئەشق و ئەوینی کورد بەجارێ تۆرای
دێوانە بووم من ئەگەر ڕۆژێ باوەڕم پێت کرد
تۆش بووی بەمۆدێرن و پشتت لەمنی شێت کرد
بەفری سپی زستانی ئێرە وا کاری لێت کرد
پاکی کردەوە ووشەی ئەشق و لەدڵتی دەرکرد
توخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیواو عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
من قەت نابم بەتۆ تۆش نابی بەئاوات
من باوەڕم پێت کرد تۆش باوەڕت دۆڕاند
ئێستا وادەزانی هێشتا هیچ نەبووە
دوێنێ ئەشقێکی پاک ئەمرۆ لەبیرت کردووە
التعليقات مغلقة.