Dyari Qaradaxi – Mal awa

Dyari Qaradaxi

دیاری قەرەداغی – ماڵ ئاوا

ماڵ ئاوا

ووەتنی: دیاری قەرداغی

ماڵ ئاوا ئەی رۆژانی خۆشبەختی ئە ژینی نێو تەمی یادگاری 
ئەی هەردەم ئەندێشەی سەوزو ئاڵ 
من ئەرۆم پاشماوەم تەنیا ئەشقە بۆ ئەم گەردونە سەر لێ شێواوە 
بۆ مرۆڤ بۆ ویژدان ،،هیچ شتێک کە وەک خۆی نەماوە
بۆ ئەمرۆی نەسرەوتی خەمی پایز ماڵ ئاوا کەوتنی گەڵاکان
لەمەودوا بۆ ئەشقی پایز سبەینی کەوتنی بەهارە
بۆ کۆچی ئەو باڵندە سحرانەی کە فڕینیان بیرچۆتەوە
بۆ ئەسیری ئەو دوچاوانەی بەناو مەینەتی خەم لێکەوتوەوە
ئەرۆم لە دوچاوی خۆمەوە مەینەتی تەمەنم ئەبینم
ئەرۆم و بە دڵی ناچاریەوە هەڵچونی یەخەم دا ئەمرکێنم
رێگەم دور ئاسۆم سور جێ نزرگەم نادیارە دوارۆژم تاڵ
هەر بە تەنیا گۆرانی خەم ئەپچرێنم بۆ نەهامەتی
رێگەی چەن ساڵە خۆری دەم لەکەناری
ئاوابونتم خستە قوڵای ئەندێشەمەوە لا ژێر درەختی
روتاڵەدا پایزی بەداری ئەبینمەوە بەچەشنم گەڵای
زەردی پایز وەک شەپۆلەکانی ئەو کەنارەی کە ونبون

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.