عەدنان کەریم – هەناسەی ئاشقان
هەناسەی ئاشقان
ووەتنی: عدنان کەریم
وەکو نەی کون کونە جەرگم، لەتاو هیجرانی تۆ بۆیە
بە سۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم
ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەقی تاری ڕووحانی
بەڵا بێ نەغمەکەی سازت، کە ئاوی ئاوری هیجرانە
ئەتۆ ئەی ڕووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە
بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زوڵفم لە گەردەن کە
بەسەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە
دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هوشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە
هەناسەی ئاشقان با نەتگرێ، بێمروەتی تا کەی
بترسێ ئەی گوڵی نازت بدەم لەو بای زریانە
ئەگەر زوڵفت وەکو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی
سەراپا تێک چووە کەوتۆتە بەر پێت دەست و داوانە
وەفایی بۆ گوڵێکی سەر و باڵا شێت و شەیدایە
وەکو قومری دەناڵێنێ، وەکو بولبول غەزەلخوانە