Qader Dilan – Jwani Be Naw

Qader Dilan

قادر دیلان – جوانی بێ ناو

جوانی بێ ناو

ووەتنی : قادر دیلان

قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێ ئاڵ

ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دو
گەندە موی دەموچاو مەچەک هەڵنەگرتوو

ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سوک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بوک

کانیەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگە شەو
لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریایی بێستون و
شەوپۆلی باتە بەر تیشكی رۆژ شلپ و هۆر

************************

راستە من رێبوارم سەر پێیی ئەڕوانم
بەڵام وا جوانی تۆ کاری کرد لە گیانم
ئەڵێی نەک هەر ئێستا عومرێکی درێژە
بەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژە

Print Friendly, PDF & Email