حەسەن گەرمیانی – دیسان بارانە
دیسان بارانە
ووتنی : حەسەن گەرمیانی
دیسان بارانە ئای ریزە بەریزە
دایمە چاوێکم لەرێی کارێزە
ئەری وەی بارانە نازانم بۆچی
یارم باری کرد بۆ بۆ بۆ ناگەیمە کۆچی
دیسان بارانە ئای نم نم دەباری باران
تك تك لە گۆنای ئای یار دێتە خوارێ
ئەری وەی بارانە نازانم بۆچی
یارم باری کرد بۆ بۆ ناگەیمە کۆچی
دیسان بارانە نم نم و تاو تاوە ئەمان
ئەیا لە گۆنای ئای لەگەڵ زوڵفی خاو ئەمان
ئەری وەی بارانە نازانم بۆچی
یارم باری کرد بۆ بۆ ناگەیمە کۆچی
التعليقات مغلقة.