Kamaran Mustafa – Dasa Regam Bdan

kamaran Mustafa

دەسا رێگەم بدەن – کامەران موستەفا / تیپی مۆسیقای بابان

دەسا رێگەم بدەن خەڵکە لە گەڵ خۆما کەمێك بدوێم
وەکو فرمێسکی چاوی خەم بەسەر دڵما کەمێك بڕژێم
کەمێك بڕوانمە ئەو رێچکەی کە پێم تیا گرتوو پیا هاتم
هەتا ئێستاش سەری نەیدا لە دەرگای شاری ئاواتم
مەتاڵەی کەم پەڕەی مێژووی ژیانی ساڵی رابردووم
هەموو عومری بە ناسوورو هەموو رۆژێکی با بردووم
——–
شنەی سەر ئاو وناو باخێ نەبوو گیانم ببزوێنێ
چرۆی بەخت وهیوای جوانیم بە ئاسپای بپشکێنی
لە باوەشدا لە ژێر سایەی قژێکی خاو پەخشانا
لە بەر تیشکی چرای جوانی نەمامێکی دەرخشانا
بەیانی لێ وێنەی باران شنەو ئاون بەسەر لێوما
بەسەر گیانی پەشۆکاو بەسەر بالای چڵ و چێوما
———-
بەهارێکی نەبوو ژینم بڵیم خۆشە با هەر وادێ
لەگەڵ بووکی هیوا خۆزگەم نەدی جارێك بە زاوا بێ
دڵۆپی مەی چیە نەمچێشت لە جامێكی تەڕو ئاڵا
لەگەڵ یارێ لە گۆڵزارێ لە کوێستانێكی خاڵ خاڵا
نمەی بارانێ هەر نەیدا لە شەتڵ و عومری ناکاتم
سەپانی هەر نەویست جارێ بڵیم چی وەرزی ناهاتم
————
لەسەر رێما نەبوو دارێی لە سێبەریا هەتا تاوێ
ووچانێ بە لەشی ماندووم کەمێكیش لێك بنێم چاوی
لە مەیخانەی شەوا با بێ مەی خەستی هەزار ساڵە
وەها کێژکا سەری کاسم نەزانم عومری خۆم تاڵە
دەسا ئەی خەم دەسا هاورێی شەو رۆژو هەموو ساتم
دەستت ڕابگرە بۆ دەستم زەبوونم روو بە رووت هاتم

https://www.youtube.com/watch?v=LoCGOZsnVUU&feature=youtu.be

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.