Ibrahim Xayat – Jazhni Nawroz

Ibrahim Xayat

جەژنی نەورۆز – ابراهیم خەیات

جەژنی نەورۆز
ووتنی: ابراهیم خەیات

هۆنراوەی: ع.ع. شەونم

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێزو گیانمە
باوەری بەرزی کوردستانمە
سەیری کەن …. سەیری کەن

شاخ و دەشت و شارو گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هە ڵکەندووە
پڕ بەدەنگ بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
کوردستانم جێی شێرانە ئە بێ سە رکە وێ

مایە ی شانازیمە بسووتێمو نە مێنم
بە ڕووناکی لە شم  پەردەی شەو ئەدڕێنم

ڕۆژی ئازادییە نەك زە بوونییە
ئەی منیش وەك گەلان مافم بۆ نییە
بۆ چی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
یا پلیشاوەی ژێر هەرەس نەبم
شەرتە ئەگەر وایە بسووتێمو نەمێنم
تاکوو بەخوێن مافی کوردستانم ئەسێنم

جەرگ ئە سووتێ و بۆ کڕووزی گەیە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرابێ ئەی هەموو جیهان
مێژوومان چەن زوحاك و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ به‌هاری ساڵ
کۆرپەکان دایکەکان بێدەرەتانان
مۆمی هەڵگیرساون بۆ ئازادی کوردستان

Print Friendly, PDF & Email