کاروان عوسمان – باپیرانمان
ئاوازو ووتنی: کاروان عوسمان
باپیرانمان خەمیان ئەخوارد،
بەڵام ئێمە خەم دەمان خوا
خەم سوورە، خەم خوێنە
سەراپا دەمانشوا
باپیرانمان خەم وەکوو تەم
پەنجەرەى دڵى دەگرتن
خەمی ئێمەش خەنجەرێکە
وا لە مێشکا، وا لە مێشکا
خەمى ئەوان جوتێ چاو بوو
عاشقێکى پیتى ناو بوو
دوو شاباڵى لێ دەڕواندن
دەفڕین، دەفڕین
خەمى ئێمەش
هەستێکى قورسە بۆ ناو دەم
جوتێ چاوى پڕ لە قینە
توشت دەکا و جێت دەهێڵێ
باپیرانمان خەمیان ئەخوارد
بەڵام ئێمە خەم دەمان خوا
خەم سوورە، خەم خوێنە
سەراپا دەمانشوا