ساڵی تازەی نەورۆز – حەسەن زیرەك
ساڵی تازەی نەورۆز
ووتنی: حەسەن زیرەك
ئاوازی: قادر دیلان
ئەم ڕۆژی، ســــــاڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جه‌ژنێکی، کۆنی کورده‌و به خۆشــی وبه هاته‌وه
وا ڕۆژ هـــه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاتــهوه
ڕه‌نگی گوڵاڵەو گەزیزە شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
چه‌ندساڵ گوڵی هیوایی ئێمه پێ بەر بوو تاکو پار
هه‌ر خوێنـــی لاوه‌کان بوو، گـووڵی ئالی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه ســـووره بوو که له ئاسۆی بڵندی کـورد
مــژدهی به‌یانی بۆ گــــــهلی دوور و نزیک ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو، ئاگــرێکی وه‌های خستـه جه‌رگه‌وه
لاوان به ئه‌شق، ئهچـــوون به‌ره‌و پیری مـهرگهوه
تا ئێســـــتا، ڕووی نــهداوه له تاریخی میـللهتان
قهڵغـــــنی گووله سنگی کچان بێ له ههڵــمهتا
پێی ناوێ، بۆشـههیدی وه‌ته‌ن، شیــوهن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میــــــــــــللهتا ئه‌ژین
التعليقات مغلقة.