رەفیق چالاك – جەژنی نەورۆز –
جەژنی نەورۆز
ووتنی: رەفیق چالاك
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێزو گیانمە
باوەری بەرزی کوردستانمە
سەیری کەن …. سەیری کەن
شاخ و دەشت و شارو گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هە ڵکەندووە
پڕ بەدەنگ بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
کوردستانم جێی شێرانە ئە بێ سە رکە وێ
مایە ی شانازیمە بسووتێمو نە مێنم
بە ڕووناکی لە شم پە ردە ی شە و ئە دڕێنم
ڕۆژی ئازادییە نە ک زە بوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە
بۆ چی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
یا پلیشاوە ی ژێر هەرەس نەبم
شەرتە ئەگە ر وایە بسووتێمو نەمێنم
تاکوو بەخوێن مافی کوردستانم ئەسێنم
جە رگ ئە سووتێ و بۆکڕووزی گەیە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرابێ ئە ی هەموو جیهان
مێژوومان چەن زوحاک و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ بههاری ساڵ
کۆرپەکان دایکەکان بێدەرەتانان
مۆمی هەڵگیرساون بۆ ئازادی کوردستان