مۆمی تەمەن – کاروان عوسمان
ووتنی: کاروان عوسمان
مۆمێکی تری ته‌مه‌نم داگرساند وههردیار نه‌بوویت
تا لێم بپرسی بۆ وا ماتی
نه با هه‌واڵی تۆی پێ‌بوو نه له‌گه‌ڵ بارانا هاتی
وه‌ک کۆچه‌ری ده‌وار به‌کۆڵ
هه‌ر گه‌رمیان و کوێستان ئه‌که‌م
ئای له خه‌می بێ وڵاتی
ده وه‌ره وه خۆ تا ئێستا
سه‌فه‌رێکم نه هاته به‌ر
کۆچه‌که‌ی به‌ره‌و ژوور نه‌بێ
بمتوانیایه رێگاکانم ئهپێچایهوه
هه‌ربۆئه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوانمان دوور نه‌بێ
ده وه‌ره وه
گه‌ر ئه‌م جاره ویستت برۆی
ویستت ته‌نها جێم بهێڵیت
بمکوژه ئه‌وسا جێم بێڵه
با زریانیش
لاشه‌م له‌گه‌ڵ خۆی راپێچی
بڵێی کوژراو گوێ بداته
سه‌رماو باران و ره‌هێڵه
التعليقات مغلقة.