Dyari Qaradaxi – Maleki Lanawaz

Dyari Qaradaxi

مەلێکی لانەواز – دیاری قەرەداغی

مەڵێکی لانەواز
ووتنی : دیاری قەرەداغی

من مەلێکی لانەوازم, وێڵی دوای ھێلانەمم
من نمەی بارانی ئەودیو شوشەکەی وێرانمم
من غەریبم, خۆم ئەزانم ئەم ژیانە لایە لێم
تۆ نەبی ئەی خەونی مەستم, کێ دەزانێ ڕوو لەکوێم

قایلم بەو داخو دەردەی بۆ ئەوین پێشوازیە
باگرفتاری خەمم بن پێم مەڵێن نارازیە
ئەی نیگاری پڕ لە ئێشم ڕەنگی ئازار دەرمەخە
ڕەنگی ئازار کفنی عیشقمە بۆ نازانی سەرئاخا

خۆم لە خۆما ڕەنگی عیشقم تێکەڵاوی خوێنمە
ئەو لە گەردوونی نیهادمە ناونیشانی شوێنمە
من لە ئەشکەوتی خەما بووم وا پەیامێك هاتە خوار
کوێرە دێش بم هەستە جار دە خەڵکە وا من بووم بە شار

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.