Taher Xalili – Chi bo Tawani

Tahir Xalili

تاهیری خەلیلی – چی بوو تاوانی

شیعر : قانع

چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران!؟
غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران

کوا لە کوێیە ئەو کەسەی لافی برایی لێ ئەدا؟
میللەتی هێنایە مەیدان و بەڵێنی پێ ئەدا!؟
کوانێ ئەو دڵسۆزەی ئەیوت: داشدیاری میللەتم!؟
چی بەسەر هات کوا لە کوێیە!؟ گیری داوی مەینەتم

دوژمنینە! دڵنیا بن کورد بەمە ناتوێتەوە
ڕەوڕەوەی مێژوو بەرەو پێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران!؟
غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران

Print Friendly, PDF & Email