Hamid Hirad – Goftam Beman

حەمید هیراد

حەمید هیراد – وتم بمێنەوە

میلۆدی : حەمید هیراد
تێکست: غەمیار

ئەزانی هەموو دەم لەبەرچاومی
وەکو گیان و ڕۆحی، وەکو ناومی
بێ من چۆن ئەتوانی؟ بڵێ بێ من چۆن ئەتوانی؟

وتم نابێ تاوێ لە تۆ دابڕێم
بەتاڵم لەژینم لە تۆ دابڕێم
بێ من چۆن ئەتوانی؟ بڵێ بێ من چۆن ئەتوانی؟

پێم وتی عیشقی من تا سەرە نەک هەوەس
پێم وتی ها دڵم تاکو نەیدەم بە کەس
بێ من چۆن ئەتوانی؟
پێم وتی نا مەڕۆ تاوێ خۆم ناگرم
خۆ بە فرمێسکەوە ڕێ لە تۆ ناگرم
بێ من چۆن ئەتوانی؟ بڵێ بێ من چۆن ئەتوانی؟

Print Friendly, PDF & Email