Zakaria – Wam Dazani Ashqi

zakaria abdulla

زەکەریا – وام دەزانی ئاشقی

هۆنراوەێ: سامی ئەرگوشی

ئه‌وين وا نيه‌..

وام ده‌زانى ئیشقى تۆ نابڕێته‌وه‌ تا هه‌تایه‌

وه‌كوو ئیشقى من ئازیز هه‌میشه‌یی و بێ كۆتایه‌

ئازیز ئاخر ئه‌وین كه‌ى وایه‌؟!

ئیشق لاى تۆ وا بێ به‌هایه‌

هه‌روا بێ هۆ ئازیز جێم ده‌هێڵى بۆ؟

دواى تۆ كێم هه‌یه‌ كچێ له‌م دنیایه؟!‌

بێ وه‌فایی وا كچێ چۆن ڕه‌وایه‌؟!

وه‌فا لاى تۆ چۆن وا بێ مانایه‌؟!

له‌ دنیا ته‌نیا تۆم خۆش ده‌ویستى

ئه‌م دڵه‌م بێ تۆ سه‌بوورى نایه‌

ئازیز بۆچى دڵ ده‌سووتێنى؟!

هه‌زار ده‌رد و خه‌م له‌ دڵ ده‌چێنى

جێم دێڵى ده‌ڕۆى ئاخر بۆچى بۆ؟!

هه‌رچى هیوایه‌ لێم ده‌خنكێنى!

Print Friendly, PDF & Email

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.