چاوەکانت – ئیبراهیم خەیات

چاوەکانت
وتنی: ئیبراهیم خەیات

هۆنراوەی: فەرەیدون عەبدول بەرزنجی

چاوەکانت بێ دەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نھێنی
ھەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم

چاوەکانت جووتێ خۆرن
وان بە ئاسمانی دڵەوە
سروشت تیشکی لێ دزیون
وا بە ڕوومەتی گوڵەوە
گوڵیش بۆیە پێکەنیوە
خەندەی لە لێوت دزیوە

چاوەکانت جووتێ چـــــــران
بۆ ڕووناکی ڕێم ھەڵکران
لە ڕێی سەختی بەرەو ژوورا
بە شوێن ھیوای بەرز و دوورا
نیگایان وزە و تینمە
تێشووی سەفەری ژینمە!!!

تێبینی: ئەم گۆرانیە بە دەنگی زۆر کەس وتراوەتەوە لە نێویان عەدنان کەریم، کیژان ئیبراهیم و ڕەوا جەمال

https://www.youtube.com/watch?v=1dzxj8Fsnek

https://www.youtube.com/watch?v=yXj8Y0EoXUs

https://www.youtube.com/watch?v=q44edTWDXvM

 

Print Friendly, PDF & Email