Layla Farqi – Le Gare ba Dlm bgri

Layla Fareqi

ڵەیلا فەریقی – لێ گەڕێ با دڵم بگری

هۆنراوەی: دکتۆر کەمال میراودەلی

لێی گەڕێ با دڵم بگری
ژیری مەکەوە بە لایلایە
وەرزی ئەوین زەردو کزرە
باران نەبێ دادی نایە

ئێمە بێستانێکمان داچانە
بوو بە پارووی رەشەبایە
ئێمە داستانێکمان نەخشانە
بوو بە ئازاری دنیایە

*** *** **** ****

لێی گەڕێ با دڵم بگری
گیانە هێشتا سەرەتایە
لێ گەڕێ با شەو درێژ بێ
رۆژی ئێمە هەر هەڵنایە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.