Adnan Karim – Nalay Bulbul

عەدنان کەریم

عەدنان کەریم – ناڵەی بولبول

ناڵەی بولبول

وتنی: عەدنان کەریم

 

بولبول وەرە تا رۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵان
 
کە بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی رزانم
سەد جێ وەکوو بولبوول بە جیگەر داخی خەزانم
 
ئەی مەعدەنی شیر و شەکەر ئەی گوڵبەر و دوڵبەر
ئەی تازە گوڵی دارە گوڵی باخی چنانم
 
کەس سڕی دەم و عیشقی نیانی نەدەزانی
ئەشکم بووە غەمبازی هەموو رازی نیهانی
 
بولبول وەرە تا رۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵان
 
تۆ چونکە لە لەیلی گەلێ شیرین تری بۆیە
مەجنوونی دەرو دەشتم و فەرهادی زەمانم
 
ئیشم هەموو ناڵینە لە ئێشی دڵی رێشم
کارم هەموو گریانە لە بەر دەردی گرانم
 
فەرمووی کە لەگەڵ هاتم ئەتۆ رۆح بدە چاوم
سا ساقی دەسا جامێ کە هەر وا  نیگەرانم
 
جەزبەی نیگەی خۆشی نەهێشتم بە برۆی تۆ
قیبلەم چووەتە مەستی مەیی پیری موغانم
 
تۆ چونکە لە لەیلی گەلێ شیرین تری بۆیە
مەجنوونی دەرو دەشتم و فەرهادی زەمانم
 
ئیشم هەموو ناڵینە لە ئێشی دڵی رێشم
کارم هەموو گریانە لە بەر دەردی گرانم
 
بولبول وەرە تا رۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵان
 
کە بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی رزانم
سەد جێ وەکوو بولبوول بە جیگەر داخی خەزانم

 

 

Print Friendly, PDF & Email