Adnan Karim – Amshaw

عەدنان کەریم

عەدنان کەریم – ئەمشەو

ئەمشەو

وتنی: عەدنان کەریم

هۆنراوەی: مسته‌فابه‌گی ساحێب قڕان

 

سه‌دای سه‌متووه‌ره‌ كه‌للةم گه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
چریكه‌ی بانگی دڵ بێ‌ شه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
به‌ ناخون كاری فه‌رهاد دێ له‌ ده‌ستم
وه‌ها شاهۆ له‌ ناڵه‌م گه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
 
له‌ ته‌نیایی به‌یادی رۆحی مه‌جنون
خه‌یاڵی گشتی ده‌شت و ده‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
غوباری خاكی وا حه‌ق گه‌ر به‌هه‌شت بێ‌
له‌ ده‌رگای تۆ خه‌به‌ر ئاوه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
 
ئه‌گه‌ر چی یار و یاوه‌ر بوون به‌ دوژمن
خه‌می بێ‌ یاوه‌ری یاوه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
له‌ ده‌وریشم گه‌ڕا په‌روانه‌ ناكام
له‌سه‌ر ڕێی وه‌سڵی نووری هیجره‌ ئه‌مشه‌و
كه‌ چونكه‌ بۆی ویساڵێ‌ تۆی تێدایه‌
نه‌سیمی سوبح خه‌به‌ر ئاوه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
 
 
 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.