حەسەن زیرەك – گەوهەرێ
وەکو کوێستانی بێستون، دایمە سەرم بەتەمە
تەعجوب لە یار دەمێنم وەڵڵا
دەرھەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدە ئەی وەی
ماچکەم ئەو لێو و دەمە
گەوھەرێ گیان ، گەوھەرێ
گەوھەر ، گەوھەر ، گەوھەرێ
سنگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زمزم
حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێکرد چیبکەم
وەخت بوو ئابڕووم بەرێ
وەکو کوێستانی بێستون ،
ئەوە سەرم خاڵــخــاڵە
لەچەرخی داوی گەردون ھاوار
دڵــــم دەکا ســـــکاڵا
عەشقی قەدو و باڵای بوم ھاوار
خوێن شیرن و چاو کاڵە
گەوھەرێ گیان ، گەوھەرێ
گەوھەر ، گەوھەر ، گەوھەرێ
سنگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زمزم
حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێکرد چیبکەم
وەخت بوو ئابڕووم بەرێ
خۆمن کوێستانی لەنگ نیم
بێنن کــــارگ و کامــــایە
سەر و سابایەک سازکەم ئەی وەی
لەبۆ چاوی لەیـــــلایە
لەوەتەی ئەو ژنەم دیوە جوانە و
قەت کەسم وەبیر نایە
گەوھەرێ گیان ، گەوھەرێ
گەوھەر ، گەوھەر ، گەوھەرێ
سنگت حەوزی کەوسەرێ
لەگەڵ یار قەدمان بەستوە ھاوار
شین ئەکەن یان قەمتارێ
ئاگرت لەمن بەرداوە جوانێ
خوێنت مژیم ئەسمەرێ
خۆمن کوێستانی لەنگ نیـــم
بــێنن کارگـــ و ڕێواســـان
ھـــیچ من کارخانە جاڕ نیم ھاوار
دام نــێن بــۆ قسەو باسان
عاشقی دوو چاوی جوانم حەیات
دەیڕفێنن سوک و ئـاســــان
گەوھەرێ گیان ، گەوھەرێ
گەوھەر ، گەوھەر ، گەوھەرێ
سنگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زمزم
حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێکرد چیبکەم
وەخت بوو ئابڕووم بەرێ