ئەژدەر وەهبی – ڕازی خیام
مەی گێر دەوەرە بەخێری چاوی کاڵت
دڵ تینوە جەرگم ڕەشە چەشنی خاڵت
واتۆبە بەسەر یەکا شکا وەکو پرچت
بۆم تێکە مەیەك لەڕەنگی کوڵمی ئاڵت
زۆر سەیرە لەلام کەسێکی مەی دەفرۆشێ
چی چاکتری پێ دەکرێ مەگەر مەی بکڕێ
خەو بەسیە بەیانە هەستە چاوکاڵی شەپاڵ
گفتێکی شیرین بکە مەزەی بادەی تاڵ
کاروانی ژیان دە ئاژوێ ڕووبە نەمان
هاکا من و تۆش دەبینە خەون و خەیاڵ
وەك ئاو کە هەور خۆڵ و گڵیش هەڵبگرێ
تا ڕۆژی حەشر تەوژمی خوێن بارانە