نەبەز بابان – دیارم دەیری عیشقە
هۆنراوەی: مەحوی
ئاواز: کاروان عوسمان
دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لە وێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم!
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم
لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەھێ دەگرم
لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە
ھەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم
چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
وتی: ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم