بڵند ئیبراهیم – گرفتارم
گرفتارم بە ئەشقی تۆ، ساڵانێکە گرفتارم
مەحاڵە بتوانم بێ تۆ، من بە بێ تۆ نیە چارم
تۆش هەر جارێك هەست بە ئازاری من ناکەی
جارێك ناڵێی ئەرێ ئەم ئازارە هەتا کەی
ئێ گیانەکەم بۆ وا بێ، گیانەکەم بۆ وا بێ
ڕەحمێکت بە دڵ دابێ، گرفتارم ..
شەو دێ، ڕۆژ دێ، ساڵیش دەڕوا
خۆ من هەر لە خەمی تۆ دام
هەستم، بیرم، ڕوحم، ناخم
هەموو لە ئەشقی تۆ سەرسام
دە با جارێك دڵی تۆش وەك دڵم وابێ
خەندێکم پێ ببەخشە لێت کەم نابێ