ئەحمەد خەلیل – چاوەڕوانی
چاوەڕوانی
وتنی: ئەحمەد خەلیل
وەرە ئەی کۆنە یاری خەم ڕەوێنم
وەرە ئەی تازە بوکی دڵ ڕفێنم
لەبەر ژانی جەفات نیمە ئارام
دەنا کوا من پەنا بۆ مەی دەهێنم
وەرە سەرخۆش بە ئەی دڵ بۆ پەرۆشی
لە پاش مەرگ و نەمان کوا تازە خۆشی
مەی و حۆری ئەگەر موفتن لە جەنا
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چی نۆشی
لەگەڵ بارانی ئەسرینی تکاوم
دڵۆپێ خوێن تکا لە دڵێ شکاوم
ئەگەر بمرم بە زامی تۆوە دەمرم
ئەگەر مابم بە یادی تۆوە ماوم
وەرە سەرخۆش بە ئەی دڵ بۆ پەرۆشی
لە پاش مەرگ و نەمان کوا تازە خۆشی
مەی و حۆری ئەگەر موفتن لە جەنا
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چی نۆشی