سالار مەحمود وعەتا ئەحمەد – نابێ
نابێ
وەتنی: سالار مەحمود – عەتا ئەحمەد
نابێ، وانابێ، وەالله وانابێ
چۆن ئەبێ نێوانی من و تۆ ئاوابێ
نابێ، وانابێ، وەالله وانابێ
تاکەی نێوانی من و تۆ ئاوا بێ
بڵێم چی، یاسای ئیشق ئاوایە
هەرکارێ ئەیکەم ئەڕوا بە زایە
من ئەسوتێم و گیانم دەرئەچێ
بۆ کەسێکی تر ئەبی بە سایە
نابێ، وانابێ، وەالله وانابێ
چۆن ئەبێ نێوانی من و تۆ ئاوابێ
نابێ، وانابێ، وەالله وانابێ
تاکەی نێوانی من و تۆ ئاوا بێ
نازانم ئەو دڵەت بەردە، پۆڵایە
هیچ بەزەییەکت بە مندا نایا
گلەییم نییە، لای تۆ خودایە
بڵێم چی، شانس و بەختەکەم وایە
نابێ، وانابێ، وەالله وانابێ
چۆن ئەبێ نێوانی من و تۆ ئاوابێ
نابێ، وانابێ، بیلا وانابێ
تاکەی نێوانی من و تۆ ئاوا بێ
تاکەی نێوانی ئێمە ئاوابێ
سەر لەسەر ئەژنۆ، ڕەنجم بەبابێ
تاکەی چاوەڕێی وەڵامی تۆبم
یان واز بهێنە، یان دڵت چاک بێ