Tipi Mosiqay Srood 1991 – To Bom Ble Ba Laray Lew

Tipi Mosiqay Srood

تیپی مۆسیقای سروود 1991 – تۆ بۆم بڵێ بە لەرەی لێو

تۆ بۆم بڵێ بە لەرەی لێۆ
هۆنراوەی: محەمەد ساڵح دیلان

تۆ بۆم بڵێ بە لەرەی لێو
لێوی ئاڵتر لە بەرگی سێو

لەسەر ((تانگۆ))ی ئاواتی دڵ
منیش و تۆش بێنێتەوە کوڵ

منی کوڕی گەلی ژێردەس
دەنگی کەمتر ئەگاتە کەس!

منی کوڕی نەتەوەی کورد
نیازیان وایە بەدەست وبرد

منی کوڕی گەلێکی دوور
لە دنیای نوێی پڕ گوڵی سوور

من بۆم وتی بەستەی قژکاڵ
بۆم باس کردی گوڵالەی ئاڵ

چۆن بە خوێناوی قوربانی
گەشەی کرد و شادمانی

فووی کردە وەنەوشەی روو شەنگ
لە خۆیدا تارای رەنگاو رەنگ..!

ئەم هۆنراوەیەی دیلانی شاعیر بە ناوی ( بۆ پۆڵدی) یەوەیە. لە دیوانەکەی محەمەد ساڵح دیلان نووسراوە: پۆڵدی کچێکی ئەڵمانی دەنگ خۆش بوو لە کۆنگرەی (ڤیەننا) ساڵی ١٩٥٣ گۆرانیمان بۆ یەکتر ئەوت: ( ئەو گۆرانی شەڕ نەویستن و من گۆرانی کورد خۆشویستنمان) ئەوت ( لاپەڕە ٨٢)

https://youtu.be/-M5F6D9n2xc

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.