حەسەن زیرەك – وەك قومری
بیستۆمە شیرینیت دەخورێ
لەسەر دڵـم بوو بە گرێ
ئاهی من بەد کارمان بمرێ
ئەی وەی وەی وەی بارانە
وەك قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
بیستوومە دەڵێن تۆراوەی
بە بەژنت وێنەی لاولاوی
بەد کارمان ڕەشت بێت هاناوی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
تەنیا گوڵەکەی سەحرای چینم
دەمەوێت تاوێك بتبینم
جا دەرچێ گیانی شیرینم
ئەی وەی وەی وەی بارانە
تەنیا گوڵەکەی لە بۆکانی
شۆخ و شەنگ میهرەبانی
ماشەڵڵا شیرین زوبانی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
چاوم بە چاواە کاڵەکەت
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت
ببنیم خەت و خاڵەکەت
ئەی وەی وەی وەی بارانە
التعليقات مغلقة.