هانی – ئەمشەو هاتم
ئەمشەو هاتم لەتۆم پرسی
وتیان ئێرەی جێ هێشتوە
نامەیەکی بۆ جێ هێشتوی
وێنەی تۆی لەسەر کردوە
بە هێمنی زۆر لەسەر خۆ
نامەی ئەو شێتەم کردەوە
لە سەرەتا واینوسیبو
تۆ ئەشقت لەمن بردەوە
نەیزانی کە من لەو زیاتر
عاشق هۆشی لێ بڕیوم
ئاشق باڵی وای پێ گرتوم
بۆ هێلانەی خەم فڕیوم
ئەمشەو هاتم لەتۆم پرسی
وتیان ئێرەی جێ هێشتوە
نامەیەکی بۆ جێ هێشتوی
وێنەی تۆی لەسەر کردوە
لە خۆشیا نەمەزانی
نامە یاخود وێنە ماچکەم
وای لێ کردم ئەم نامەیە
کە ناتوانم لەبیرت کەم
نەی زانی کە من لەو زیاتر
عاشق هۆشی لێ بڕیوم
ئاشق باڵی وای پێ گرتوم
بۆ هێلانەی خەم فڕیوم
ئەمشەو هاتم لەتۆم پرسی
وتیان ئێرەی جێ هێشتوە
نامەیەکی بۆ جێ هێشتوی
وێنەی تۆی لەسەر کردوە