مەزهەر خالقی – پردی سوور
پردی سوور
هۆنراوی: فۆلکلۆر
میلۆدی: عوبەێدوڵڵا ئەیوبیان
ئەرینج و ڕابەر: موجتەبا میرزادە
ساڵ: ١٩٨١ تاران
لە پردی سوور بە لاوە، پاو و پووزی هەڵداوە
پاو پووز، دەڵێی زێڕە، پاوانەی تێ کراوە
بۆنی هەڵاڵان دێ، لە گەورە ماڵان دێ
دەی دەی با بێ، بە کراس چیتی وان دێ
(نەشیمل گوڵی نەسرینە،چووزەرەی یاسەنینە
خونچیلێ و خوێن شیرینە،ئەی دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە)
غەریب ماوم لەە تارانێ، فرمێسك دێ لە چاوانێ
خوزگە بەو ڕۆژەی بەهار، بەجووت لە ژێر بارانێ
بۆنی هەڵاڵان دێ، لە گەورە ماڵان دێ
دەی دەی با بێ، بە کراس چیتی وان دێ
(نەشیمل گوڵی نەسرینە،چووزەرەی یاسەنینە
خونچیلێ و خوێن شیرینە،ئەی دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە)
غەریب غەریبی شاران، کەوتمە دوورە وڵاتان
بۆچی ڕەحمت نەماوە گیانە، وەك جاری جاران
قوربان، وەك جاری جاران،
بۆنی هەڵاڵان دێ، لە گەورە ماڵان دێ
وەی وەی با بێ، بە کراس چیتی وان دێ
(نەشیمل گوڵی نەسرینە،چووزەرەی یاسەنینە
خونچیلێ و خوێن شیرینە،ئەی دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە)
التعليقات مغلقة.