محەمەد قەدری – ئەی وەی زارا
ووتنی: محەمەد قەدری
تێکست: فۆلكلۆر
سەرم سەرگەردان پێم بە کۆتەوە ئەی وەی زارا گیان دیدەم
با دەستم ببڕن بە لیمۆتەوە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
سەرکە سەر ڕانم ڕەگی حەیاتم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەتاکو ئەمرم هەر بە تەماتم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خۆزگە لەم دنیا تۆیان ئەدا پێم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
چش بە لەو دونیا دۆزەخ بوایە جێم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەر کێوەێك ئەبینی تەمی لە بنە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
ئەوە تەم نیە هەناسەی منە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەس بێ و بەس بچۆ بەس دڵنیام کە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەس بە لەنجەوە لار شێت و شەیدام کە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
شەرتم کردووە تاکو بمێنم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
لەسەر رووی زەوی هەر تۆ بهێنم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
التعليقات مغلقة.