کانی – دڵم تەنگە
گۆرانی : دڵم تەنگە
ووتنی : کانی
ھۆنراوەی : مامۆستا ھێمن
کەمان : توانا خورشید
نەی : خەلیل عەبدوڵا
تێکست:-
دڵم ته‌نگه و په‌رێشانم ده‌مێكه
خه‌یاڵم هه‌رده‌مه‌ی لانه‌ی خه‌مێكه
ئه‌وه‌نده دڵپڕم پێم خۆشه بگریم
كه فرمێسك و هه‌ناسه‌ش مهرههمێكه
ده‌مێنێ هه‌ر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ له دڵی مندا بمێنێ
ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نامورادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حه‌پسی ئینفیرادی
ده‌مێنێ هه‌ر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ له دڵی مندا بمێنێ
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم
ده‌كه‌م یادت به یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێكنا گوڵی من
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
ده‌مێنێ هه‌ر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ له دلی مندا بمێنێ