ڕەوا جەمال – یار یار
یار یار
وتنی: رەوا جەمال
یار یار یار شیرین لەنجە و لار
چاوم ڕوا سەبرم سوا هێزم لێ بڕا
هەر نەهاتی دەرنەکەوتی بۆچی تۆخوا
یار یار یار شیرین لەنجە و لار
ژماردم گشت ئەستێرەی شەو
تاق تاق کەرەم کردە خەو
لەبەر کزەی بای سرد تەزیم
لەگەل گەلای درەخت لەرزیم
ئاورنگ وەك گیا تەڕی کردم
هەر نەهاتی ئەوا مردم
چاوەڕوانم پەرێشانم
سا بمگەرێ هێزی گیانم
نیگام تینوی تەماشاتە
دادوراوی سەر ڕێگاتە
گوێم عەزرەتی دەنگی پێتە
هەمێشە ئاراستەی ڕێتە
دڵم پر تاسە و پەرۆشە
دۆزەخێکەو گەرمی جۆشە
یار یار دەرمانی ئازار
یار یار یار شیرین لەنجە و لار
التعليقات مغلقة.