کاروان عوسمان – تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
وتنی: کاروان عوسمان
هۆنراوەی: عەبدوڵا پەشێو
تۆش به جێم دێڵی
زۆر باش ده‌زانم ، تۆش به جێم دێڵی
تۆش سه‌رخۆش ده‌بی و
وه‌ک باده‌یه‌کی بۆش به جێم دێڵی
تۆش به جێم دێڵی تۆش به جێم دێڵی
وه‌ک چۆن سه‌وزایی باخ به‌جێ دێڵی
وه‌ک چۆن ته‌موومژ شاخ به‌جێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
چۆن ووشه‌ی تادار…زار به‌جێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌مجاره
بڕیاره‌که‌ت دوا بڕیاره:
ناونیشانی خۆت بگۆڕه
جێپێیهکانمان بسڕه‌وه
له ژێر ئاسمانی ئه‌م شاره
ئه‌وسا، خوات له‌گه‌ڵ
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه
چۆن ووشه‌ی تادار…زار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه !
التعليقات مغلقة.