مەزهەری خالقی – توخوا مەکە
. چاو دەگێڕم نابینم کەس
فرمێسکم دێ زۆر بە هەوەس
ئیتر بەسیەتی و بەسیە و بەس
ئارامی گیانم، توخوا مەکە
پەنای دیوارە، توخوا مەکە
دایکم دیارە پەنای دیوارە، توخوا مەکە
قوربانت بم، ئەی بای شەوێ
خەو بێ، لە چاوم ناکەوێ
دڵەی مەجنون، هەر تۆی دەوێ
ئارامی گیانم توخوا مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ، توخوا دەمکوژێ، گیانە مەکە
قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
عاشقی شەمامەی باخەڵێم
سوێندم خواردووە بە کەس نەڵێم .
ئارامی گیانم توخوا مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ، توخوا دەمکوژێ، گیانە مەکە