Najmadin Xulami – Mach

نەجمەدین غوڵامی

نەجمەدین غوڵامی – ماچ

ماچ
ووتنی: نجم الدین غولامی

گوزه‌شت ئازیز، چرپه‌و ماچی هه‌میشه‌مان له‌ سێبه‌ران
شه‌وه‌ ژووانی تێڕوانینی به‌جوته‌مان، له‌ ئه‌ستێران
شه‌وه‌ ژوانی تێڕوانینی به‌جوته‌مان، له‌ ئه‌ستێران
گوزه‌شت ئازیز، ئێواره‌ی ناو ساڵ و وه‌رزی ، یه‌كتر بینین
ڕێژنه‌ نیگا و ئومێدی زۆر، خه‌ون و تاسه‌ی یه‌كتربینین 
***
تازه‌ ڕۆیی له‌ده‌ستمان چوو، بۆن شه‌مامه‌ی بێستانی له‌ش
شورای جوانی له‌مه‌مكی گوڵ، شه‌نگه‌ ڕۆژی به‌هاری گه‌ش
شورای جوانی له‌مه‌مكی گوڵ، شه‌نگه‌ ڕۆژی به‌هاری گه‌ش
تازه‌ ڕۆیی ره‌شه‌بای ماچ، جێژوانی پڕ له‌گوڵمان
خوێنی گه‌رمی خۆشه‌ویستی و خریوه‌ی ناو ماڵی دڵمان
***
گوزه‌شت گوڵم ئه‌و ئومێده‌ی كه‌من ده‌مویست هاوشانم بێ
چه‌شنی جوانی له‌ناو (دێڕا) ئه‌و میوانی دیوانم بێ
چه‌شنی جوانی له‌ناو (دێڕا) ئه‌و میوانی دیوانم بێ
ئاره‌زوومان بو به‌گه‌ڵا و چڵی ووشكی به‌ختی پاییز
ئه‌ی دڵداره‌ تاقانه‌كه‌م به‌هاریشمان بوو به‌ پاییز

 

*** سوپاس بۆ کاك ئاری صلاح  بۆ ناردنی ئەم تێکستە ***

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.